کوردپرێس: ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی ئەمریكا بڵاوی كردۆتەوە داعش لە لووتكەی دەسەڵاتی خۆیدا 30٪ی خاكی عێراقی بەدەستەوە بوو، لە ساڵی 2016 لە نێوان 10 بۆ 25 هەزار چەكداری لە عێراق هەبوو، وک لە راپۆرتەكەی CSIS هاتووە ئەوكات مانگانە 60 هێرشی لە عێراق دەكرد.
هەر بە پێی ئەو راپۆرتە، گەرچی ئێستا داعش 99%ی ئەو ناوچانەی لەدەست داوە كە پێشتر لەژێر دەسەڵاتیدا بوون، بەم حاڵەشەوە تێكڕای هێرشەكانیان، مانگانە 75 هێرش بووە.
هەرچەند ژمارەی هێرشەكانی داعش لەچاو ساڵی 2016 بەرزبوونەتەوە، بەڵام ژمارەی كوژراوانی هێرشەكان بەشێوەیێكی بەرچاو دابەزیون، لە هێرشەكانی 2016دا ژمارەی كوژراوان 6 هەزار و 217 كەس بووە، ئەم ژمارەیە لە ساڵی دواتر بۆ 5 هەزار و 339 كەس دابەزیوە، ئەمساڵیش كەم بووەتەوە بۆ هەزار و 656 كوژراو.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment