بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی لە میانی وتارەكەیدا لە شاری دهۆك وتی: "پارتی زۆرینەی دەنگەكانی لە هەرێمی كوردستان بەدەست هێناوە و چاكسازی گەورەش دەكەین، بنچینەیێكی باشیش دیاری كراوە بۆ رێككەوتن بەجۆرێک لە خزمەتی خەڵكی كوردستان بێت و گەشبینیشم لەو بارەیەوە".
ناوبراو باسی لەوەش كرد گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەستی پێكردووە و ناكرێت پارتی بە غروورەوە سەیری دەنگەكانی بكات بەڵام ئەمە رێككەوتنێكی تازەیە و سەردەمی "50 بە 50" بۆ بەڕێوە بردنی حكوومەت نەماوەو هەركەسێک دەیەوێت بەشداربێت لە حكوومەت ئامادەین رێككەوتنی لەگەڵ بكەین بەڵام ناگەڕێینەوە بۆ ئەو سەردەمە و ئەو رێككەوتنانە، پارتی دەیەوێت ئەو متمانەیەی پێی دراوە بەكاری بهێنێت لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان".
سەرۆکی پارتی ئاشكراشی كرد چاكسازیی گەورە دەكرێت و پێشمان خۆشە لایەنەكانیش بەشداری لە حكوومەت بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیێک پێك هێنراوە و دەست بە گفتوگۆكان دەكرێت.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment