به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سابیر ئیسماعیل ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه کرد: ئه‌و کابینه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی که مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رکه‌وتووتر بێت و باشتر بێت له چاو کابینه‌کانی پێشووتر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان له دوای ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر و نه‌مانی داعش هه‌ستی به مه‌ترسییێک کردوووه له‌سه‌ر کوردستان که جگه له مه‌ترسی هه‌رێمی مه‌ترسیی عێراقیش هه‌یه بۆیه نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵکوو له‌به‌ر پێویستییه‌کانی خۆشی وا ده‌خوازێت ئه‌م کابینه نوێیه‌ی حکوومه‌ت زیاتر سه‌رکه‌وتووتر بکات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی زیاتر له حکوومه‌ت تووڕه نه‌بێت.
سابیر ئیسماعیل ڕاشیگه‌یاند که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی کانوونی یه‌که‌می 2018 پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆ ده‌بنه‌وه و "کۆبوونه‌وه‌که بۆ بابه‌تی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت و شکاندنی به‌سته‌ڵه‌کی نێوانیانه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment