به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی کانوونی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ی كرد كه له لۆرد فرانسیس مۆد و مارتن وار كونسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا وێلكس باسی دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پشتگیریی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیالۆگی هه‌ولێر- به‌غدا كرده‌وه، هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى به‌رز نرخاند كه ماوه‌یێكه له بواره جیاجیاكاندا ده‌ستی پێكردوووه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یێكی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ڕابردووى حكوومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی چاكسازی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كان و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانى داهاتى له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا دووپات كرده‌وه.
تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و هه‌وڵه‌كان بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری دۆخی ئابووریی هه‌رێم لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment