کوردپرێس:
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ڕەحیم زەبیحی و سەرجەم هونەرمەندان کردووە ئەوەش بە هۆی گیان لە دەستدانی ڕەحیم زەبیحی هونەرمەند و فیلمسازی بانەیی کە ڕۆژی هەینی تەرمەکەی خۆی و براکە بە ناوی کەیوان زەبێحی لە جادەی نێوان بانە بۆ ئارمەرە بە سووتاوی دۆزرایەوە.
دەقی پەیامەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان:
"بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مامۆستا ( رەحیم زەبیحی) مان پێگەشت، بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆمان بەهاوبەشی خەمی بنەماڵە و هاوڕێیانی و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەزانین و خوازیارین ئەمە دوایین خەم و ناخۆشیی هەموو لایێک بێت."
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
2018/12/7
Your Comment