ئه‌ندامێکی پارتی: ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای ڕیفراندۆمه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی پارتی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌ستوور پێویستی به‌ ڕیفراندۆم ھه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی بۆ بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ھمه‌ن کاک عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی پارتی له ‌په‌رله‌مانی کوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "یه‌کێک له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی به‌رنامه‌کانی فراکسیۆنی پارتی له ‌چوار ساڵی داھاتودا بریتی ده‌بێت له‌ ئاماده‌کردنی ده‌ستووری ھه‌رێم و په‌سه‌ند کردنی له‌ په‌رله‌مان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ڕه‌تی کرده‌وه که‌ په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوور ھیچ کێشه‌یێکی لێبکه‌وێته‌وه‌ و پارتیش به‌ زۆرینه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌ ناکات به‌ڵکوو به گفتوگۆ و ڕێککه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ تێده‌په‌ڕێنێت.

به‌ھمه‌ن کاک عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "له‌ دوای په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یاسای ده‌ستووری ھه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ ده‌بێت له ‌ڕێگه‌ی کۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ ھه‌رێم ڕیفراندۆم بۆ ده‌ستوور بکرێت و خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی بۆ بده‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50095

Your Comment

You are replying to: .
captcha