کوردپرێس:
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوای نوێژی هه‌ینی رایگه‌یاند، "پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كۆماری تێكنه‌درێت".
ئه‌ردۆغان گوتی، "ئه‌وه گرنگییێكی زۆری هه‌یه بۆ وڵاته‌كه‌مان له هه‌ڵبژاردنی خۆجێییدا له‌كاتێكدا هێزه گه‌وره‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵات و گه‌له‌كه‌مان".
له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتی، "هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی كاره ته‌كنیكیه‌كان كه هاوڕێیانمان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ره‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی كۆببینه‌وه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی چاوپێكه‌وتنی راوێژكاری میت هاكان فیدان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكاشه‌وه دوا.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكای لاتین سه‌رۆكی میت سه‌ردانی كه‌نه‌دای كرد، بێگومان ده‌كرێت پێشهاتێكی له‌و جۆره له‌دوای گه‌شته‌كه‌ی روویدابێت. چونكه هه‌میشه ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ئه‌و شوێنانه‌ش ئاگادار بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام دواجار ئاگاداری ئه‌وه نیم له‌وێ، به‌ڵام له گه‌شته‌كه‌ی بۆ كه‌نه‌دا ئاگادارم".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment