به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیندار زێباری ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حکوومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا گوتی: شاندێکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌که‌ن و ئامانجی سه‌ره‌کی له‌و سه‌ردانه به‌شداری کردنه له کۆنفڕانسی تایبه‌ت به ڕه‌وشی کریستیانه‌کان و پێکهاته ئایینییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
کۆنفڕانسه‌که له ڕۆژانی 11 و 12ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئامانجی سه‌ره‌کیی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و کۆنفڕانسه ئیدانه‌کردن و خستنه‌ڕووی تاوانه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانه دژی که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کان به‌گشتی و کریستیانه‌کان به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق.
بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کیی کۆنفڕانسه‌که پاراستنی ژیانی کریستیانه‌کانه له ڕووی ئه‌منی و داهاتوویان له عێراق.
کۆنفڕانسه‌که به پشتگیریی هه‌ریه‌که له لیژنه‌ی که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کان له‌وانه کریستیانه‌کان له په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌نجومه‌نی سیناتی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆکی به‌شی کاروباری کریستیانه‌کان له ئه‌نجومه‌نی سیناتی به‌ڕێوه ده‌چێت که چاودێری ڕه‌وشی کریستیانه‌کان ده‌که‌ن له عێراق به‌تایبه‌ت ناوچه‌کانی سنووری هه‌رێمی کوردستان.
ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له هه‌رێم گوتیشی: "ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان به ڕوونی مافی پێکهاته‌کانی تێدا پارێزراوه، له ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمدا مافی پێکهاته‌کان به ڕوونی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه وه‌ک له مادده‌ی ٦ى ڕه‌شنوسى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستاندا هاتوووه گه‌لى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتوووه له كورد، توركمان، عه‌ره‌ب، كلدان، سریان، ئاشوورى، ئه‌رمه‌ن و هاووڵاتییانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment