ئێران هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌ ونبوووه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حکوومه‌تی ئێران بڕیارێک له‌باره‌ی منداڵه‌ ونبوووه‌کانی ھه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌کات و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه‌ش ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "بڕیاره‌که‌ خزمه‌ت به‌که‌سوکاری منداڵانی ونبوو ده‌کات".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: له ‌ڕێگه‌ی به‌رپرسانی حکوومه‌تی تارانه‌وه‌ ئاگادا رکراوینه‌ته‌وه‌ که‌ ژماره‌یێکی زۆری منداڵی ونبووی ھه‌ڵه‌بجه‌ له ‌ئێراندا ھه‌یه‌ و ناسنامه‌یان بۆ وه‌رگیراوه‌ و دراونه‌ته‌ خێزانه‌ ئێرانییه‌کان و به‌دواداچوونه‌کانیشیان به‌رده‌وامه‌.

ناوبراو وتیشی: "له‌ ڕابردوودا یادداشتێکمان پێشکه‌شی په‌رله‌مانی عێراق کردوووه‌ که ‌پێویسته‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ داوا له‌ ئێران بکرێت به‌ ڕێکه‌وتی کاتی کاره‌ساتی کیمیاباران بچنه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌یان ئاسان بێت".

لوقمان عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ داوا له‌ ئێران کراوه‌ میکانزمێک بگیرێته‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵه‌ ونبوووه‌کان.

ناوبراو ئاشکراشی کرد که‌ به‌پێی بڕیاره‌که‌ی ئێران له‌مه‌ودوا ھه‌ر منداڵێک بدۆزرێته‌وه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ په‌سه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌کان بکات که‌ پێشتر ئه‌و ڕێوشوێنه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.

عه‌بدولقادر وتیشی: "له‌مه‌ودوا ھیچ که‌سێک ناتوانێ بێ‌به‌ڵگه‌ خۆی به‌ منداڵی ونبوو بناسێنێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی که‌سوکاری ئه‌و منداڵانه‌دایه‌ که‌ ونبوون".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50048

Your Comment

You are replying to: .
captcha