بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌رانى سه‌ربازيى بيانى، گيراسيمۆڤ، قسه‌ى كرد و گوتى: ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى فورات نا ئارامه، بۆ دامه‌زراندنى كيانێكى نيمچه ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ له ديمه‌شق، ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵ ده‌دات گره‌و له‌سه‌ر پرسى كوردانى سووريا بكات. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكوومه‌تێک به ناوى فيدراڵيه‌تى ديموكراتى له باكوورى سووريا درووست بكه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مه‌ريكييه‌كان له رێگه‌ى پێدانى ئامێر و كه‌رسته‌ى سه‌ربازييه‌وه پشتيوانى ئاراسته‌ى جياخوازى كورده‌كان ده‌كه‌ن و رێگه‌يان پێده‌ده‌ن ته‌نگ به هۆزه عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵبچنن.
سه‌رۆک ئه‌ركانى سوپاى رووسيا گوتيشى: چه‌كدارانى داعش ئێستا ته‌نيا له رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا ماون، كه ناوچه‌كه به گشتيى له ژێر كۆنترۆڵى ئه‌مه‌ريكادايه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، شانه نووستووه‌كانى داعش له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستيان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مه‌ريكا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناتوانن كۆنترۆڵى ره‌وشى ناوچه‌ى هه‌جين بكه‌ن، كه هێشتا داعش تێيدا باڵا ده‌سته.
سه‌رچاوه: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment