18 پەرلەمانتاری ئێران بە جارێک نامەی دەست لە کار کێشانەوە پێشکەش دەکەن

بەشی ئێران/ کوردی- پەرلەمانتارانی پارێزگای ئسفەهان بەجارێک نامەی دەست لە کار کێشانەوەیان پێشکەش کردووە و مەستیان لەو کارەش ئەوەیە کە ناڕەزایی دەرببڕن بەرانبەر بە نادیدەگیرانی پڕۆژەی گەیاندنی ئاو لە بودجەی گشتیی ساڵی داهاتوودا.

کوردپرێس:

ئەکبەر تورکی نوێنەری خەڵکی "فەرەیدوون شار" لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران وتوویەتی 18 ئەندام پەرلەمانی پارزگای ئیسفەهان نامەی دەست لە کار کێشانەوەیان پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە لە بەر ئەوەی لە بودجەی ساڵی 1398دا پڕۆژەی گەیاندنی ئاو لە پارێزگای ئیسفەهان لەبەرچاو نەگیراوە و پشکی بۆ تەرخان نەکراوە.

ئەو نوێنەرەی پەرلەمان گوتیشی پەرلەمانتاران چاوەڕوان دەکەن ئیجرائاتی دەستووریی نامەی دەست لە کار کێشانەوەیان جێبەجێ بکرێت.

News ID 50015

Your Comment

You are replying to: .
captcha