کوردپرێس:
به‌ختیار ڕهحمانیپوور به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی پارێزگای کوردستان له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: کۆی کاڵای نێردراو له ده‌روازه‌ی سنووری باشماخه‌وه تا کۆتاییی مانگی گه‌ڵارێزان بڕی یه‌ک ملیۆن و 293 هه‌زار و 232 ته‌ن کاڵا بوووه که له باری بایه‌خه‌وه نرخه‌که‌ی ده‌گاته 913 ملیۆن و 612 هه‌زار و 998 دۆلار.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی پارێزگای کوردستان گوتیشی: ئه‌و ڕێژه‌یه له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو له باری کێشه‌وه سه‌دا 65 و له باری بایه‌خیشه‌وه سه‌دا 53 هه‌ڵکشانی به‌خۆوه بینیوه.
به‌ختیار ڕهحمانیپوور زیادی کرد: زۆرینه‌ی کاڵای هه‌نارده‌کراو له گومرگه‌کانی پارێزگای کوردستانه‌وه بریتی بوون له سه‌وزه و مێوه و که‌ره‌سته‌ی بیناسازی و ئاسن و پۆڵا و شتومه‌کی په‌لاستیکی.
ناوبراو کۆی بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ده‌روازه سنوورییهکهشی ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 8 مانگی یه‌که‌می ساڵی 97دا ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ تاکهمهرزی تڕانزیتیی پارێزگای کوردستان بوووه و 661 هه‌زار ته‌ن کاڵای لێوه ئاڵوگۆڕ کراوه که بڕی 2 ملیار و 966 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندوووه.
ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ یه‌ک له سێ ده‌روازه فه‌رمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانه که له کۆی 108 گومرگی کارای ناردنکاری وڵاتی ئێران له ماوه‌ی 8 مانگی یه‌که‌می ساڵی 97دا پله‌ی 16هه‌می به‌خۆوه بینیوه و یه‌کێکه له خاڵه گومرگییه هه‌ره‌گرینگه‌کان بۆ هاورده‌کردن و ناردنکاری.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment