بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو کۆنگرێسمانانە کە لە4ی ئەم مانگە داواکارییەکەیان واژۆ کردووە ڕوونیان کردۆتەوە: "نابێت ئەمریکا هیچ جۆرە پاڵپشتییەکی سەربازیی پێشکەشی سوپای تورکیا بکات، تاوەکوو ئەوکاتەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەست لەتێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە هەڵدەگرێت و لەناوەوه و دەرەوەی تورکیا کۆتایی بەپێشێل کردنی یاسای نێودەوڵەتیی دەهێنێت".
ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس وتووشیانە: "ئەزموونهكانى پێشوو ئەوەیان دەرخستووە کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەست لەکار و کردەوەکانی هەڵناگرێت تا ئەوکاتەی ئهمریكا هەموو ڕێگا دیبلۆماسییەکان لەوانە سەپاندنی سزای ئابووری دژ بە تورکیا بەکار دەهێنێت".
بەپێی یاسا، بۆئەوەی حکوومەتی ئەمریکا بتوانێت فڕۆکەی جەنگیی بە تورکیا بفرۆشێت، ئەوە دەبێت پێش واژۆ کردنی سەرۆکی وڵات، کۆنگرێسی ئەو وڵاتە ڕەزامەندی پیشان بدات.
Your Comment