به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنفڕانسی کورد هه‌موو ساڵێک به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنى وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا و تورکیا (EUTCC)، کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییى کوردستان (KNK)، ئه‌نستیتۆی کورد له بروکسل و تۆڕی ئاکادیمیسییه‌نانی کورد (KURD-AKAD)ه‌وه ڕێکده‌خرێت.
چه‌ندین دامه‌زاروه و ڕێکخراو و حزب و هێزى سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانى له‌و کۆنفرانسه‌که ده‌که‌ن و به‌شدار ده‌بن.
ئه‌و که‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى که پشتیوانى له کۆنفرانسه‌که ده‌که‌ن بریتین له "دێسمۆند توتو براوه‌ی خه‌ڵاتى نۆبڵی ئاشتی و خه‌ڵکى ئه‌فریقای باشوور، شیرین عیبادی براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵی ئاشتی و خه‌ڵکی ئێران، بیانکا جاگر باڵیۆزی نیازپاکیى ئه‌نجومه‌نى ئه‌ورووپا و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نى مافی مرۆڤی به‌ریتانیا و خه‌ڵکى نیکاراگوا، نوام چۆمسکی نووسه‌ر و پرۆفیسۆری ئه‌مریکی، له‌یلا زانا براوه‌ى خه‌ڵاتى ساخارۆڤ له په‌رله‌مانى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا".
کۆنفڕانسه‌که وه‌ک ساڵانى پێشتر بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، 15هه‌مین کۆنفڕانسى کورد له په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا به ناونیشانی "یه‌کێتیى ئه‌ورووپا، تورکیا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کورد" ڕێکده‌خرێت و تیایدا به زۆری گفتوگۆ له چوارچێوه‌ى به‌شی "فاکتۆری کورد له ناو سیاسه‌تى جیهانی، قه‌یران، کێشه و چاره‌سه‌ری"دا ده‌کرێت.
ژماره‌یێکى زۆر له مافناسان، سیاسه‌تمه‌داران و نوێنه‌رانى ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى شارستانى له تورکیا، کوردستان و ناوچه جیاجیاکانى جیهانه‌وه به‌شداری له کۆنفرانسه‌که‌دا ده‌که‌ن و بابه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه له شارپرێس وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment