بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەزایی تەمەلـلی هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە لە میانی سیمینارێكی كشتوكاڵیدا، كە لەلایەن هەدەپەوە لە ناوەندی كولتوریی یەنیشەهر لە مێرسین بەڕێوەچوو، وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی یەكێتیی ئەورووپا كرد لەبارەی هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە و وتی "بڕیارەكە روون و ئاشكرایە، پێویستە ساتێک زووتر سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت".
لەماوەی رابردوودا دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازاد كردنی دەمیرتاشی دەركرد، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیا جەختی كردەوە، كە پابەندی ئەو بڕیارە نابن و دواتریش دادگایێكی ئەنقەرەی پایتەخت دووپاتی كردەوە، كە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد ناكەن.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment