ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ که‌رکووک پووچه‌ڵ كرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ که‌رکووک ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی پووچه‌ڵ كردوووه‌ته‌وه‌ و ده‌ستی به‌ سه‌ر چه‌ندین بۆمبی چێندراودا گرتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2ی کانوونی یه‌که‌می 2018 پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ هێزه‌كانیان نزیکه‌ی 17 شوێن و گوندیان له‌ که‌رکووک پشکنی بۆ به‌دواداگه‌ڕانی گومانلێکراو و بوونی ته‌قه‌مه‌نی.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوووه‌ كه‌ پۆلیسی فیدڕاڵ ناوچه‌ و گونده‌کانی "عروبییه‌، عه‌ره‌ب کوری، قه‌ره‌ته‌په‌، مولته‌قا، ته‌ل حه‌یران، سعێدی، ئه‌لره‌فیع، نافله‌، زھێدییه‌، قادسییه‌، خالدییه‌، بورغلییه‌، مه‌ھافیف، مه‌سنه‌عه‌، دغێله‌، قوڕه‌یشییه‌ و گه‌ڕه‌کی ھه‌شتی شوبات"یان پشکنیوه‌ و به‌ وردی به ‌دوای گومانلێکراو و بوونی ته‌قه‌مه‌نیدا گه‌ڕاون.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ست به ‌سه‌ر سێ ماتۆڕسکیل و باره‌گایێکی داعشدا گیرا و پاشان ڕووخێندرا. هاوكات توونێلێکیشیان له ‌نێو ئه‌و باره‌گایه‌دا ئاشکرا کردوووه‌ که‌ سێ بۆمبی چێندراویی ئاماده‌کراویان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ تیادا بوووه‌ و توونێله‌که‌ به‌ ته‌واوه‌تی ڕووخێندراوه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی پۆلیسی فیدڕاڵدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا گومانلێکراوێکیان ده‌ستگیر كرد و بۆمبێکی چێندراویش پووچه‌ڵ کرده‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌رباری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێک تی ئێن تی كه‌ له‌ژێر کوشنی ئۆتۆمبێلێکی به‌جێھێڵدراوی ئاماده‌کراو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌ و دواتر پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49925

Your Comment

You are replying to: .
captcha