هه‌ده‌په‌: سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کان خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌ ده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى ناوه‌ندیى هه‌ده‌په‌ ڕای‌گه‌یاند که‌ حیزبه‌که‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنى 31ی ئادار ئاماده‌یه‌ و سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زوبه‌یده‌ زومروت ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى ناوه‌ندیى هه‌ده‌په‌ ده‌ڵێت: پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ ژێر گوشارێکى زۆر قورسدا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان له‌ 31ی ئاداری 2019دا ئاماده‌ ده‌کات تاوه‌کوو زۆرترین کورسی له‌ 102 شاره‌وانی به‌ده‌ست بهێنێت.

زوبه‌یده‌ زومروت، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى ناوه‌ندیى پارتى دیموکراتیکى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌باره‌ى هه‌وڵ و کاره‌کانیان بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان به‌ ئاژانسی فورات نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ریش ته‌نها یه‌ک که‌سیان بمێنێته‌وه‌ درێژه‌ به‌ کار و خه‌باته‌که‌یان ده‌ده‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌وان بۆ کاره‌کانی به‌ڕێکخستن کردن و به‌هێزکردنى دیموکراسیى خۆجێى له‌ کوردستان و تورکیا ده‌ستیان به‌ هه‌وڵه‌کانیان کردوووه‌، هه‌روه‌ها کۆمیسیۆنێکیان دامه‌زراندوووه‌ و کاره‌کانیشیان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ به‌ شێوه‌ى فه‌رمی ده‌ست یپێکردوووه‌.

ئه‌ندامه‌که‌ی ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى ناوه‌ندیى هه‌ده‌په‌ راشیگه‌یاند: "هه‌وڵی زۆر بۆ کۆتایی هێنان به‌ هه‌ده‌په‌ ده‌درێت به‌ڵام خاوه‌نداری کردنى گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌ڵبژاردنى خۆجێییی شاره‌وانییه‌کاندا ئه‌و هه‌وڵانه‌ پووچ ده‌کاته‌وه‌".

زومروت ئه‌وه‌شی وت: "له‌ کۆبوونه‌وه‌کانى گه‌لدا ئه‌وه‌ ده‌بینین که‌ گه‌له‌که‌مان له‌ دژی سیاسه‌ته‌کانى هاوپه‌یمانیى ئاکه‌په- مه‌هه‌په‌ زۆر تووڕه‌یه‌، هه‌ر چه‌ند ئێستا گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا نیین به‌ڵام تووڕه‌بوونه‌که‌ى خۆیان به‌ ده‌نگه‌کانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو".

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: "گه‌له‌که‌مان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌چێته‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و خاوه‌نداری له‌ ده‌نگی خۆی ده‌کات. گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌ ده‌بینێت که‌ قه‌یوومه‌کان له‌ ٢ ساڵی ڕابردوودا چه‌ند زیانیان به‌ شاره‌وانییه‌کان و پلانسازیى شاره‌کان گه‌یاندوووه‌".

زومروت له‌باره‌ى هاوپه‌یمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کانه‌وه‌ وتى: حیزبه‌که‌ی له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ دروست کردنی به‌ره‌یێکى دیموکراسی و به‌ به‌رده‌وامیش ئاماده‌ن بۆ هاوپه‌یمانییێکى دیموکراتیک.

ناوبراو ده‌شڵێت: "ئێستا هه‌م له‌ کوردستان و هه‌م له‌ تورکیا هه‌وڵ و کاره‌کان بۆ هاوپه‌یمانى به‌رده‌وامن".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49922

Your Comment

You are replying to: .
captcha