فراکسیۆنی پارتی به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی  په‌رله‌مانی عێراق ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ فه‌رمی به‌شداری نه‌کردنی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ ئەمڕۆ دووشه‌می په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردن و دیاریکردنی سه‌رۆک کۆمار ڕاگه‌یاند .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی فڕاکیسۆنی پارتی ڕایگه‌یاند: بۆ بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی تەواو کردنی ڕاوێژ و بەردەوامی دیالۆگە بەردەوامەکان له‌نێوان فراکسیۆنه‌ سیاسییەکان، بڕیارمان دا ئامادەیی دانیشتنی ڕۆژی دووشەم 7ی شوباتی 2022ی ئەنجوومەنی نوێنەران نەبین.

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ر ڕۆژِی یه‌کشه‌م ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌ (تحالف السیاده‌) به‌شداری نه‌کرنیان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاندبوو.

بۆیەش به‌ به‌شداری نه‌کردنی ئه‌و سێ گه‌وره‌ترین فراکسیۆنه‌ ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر ده‌بێت.

News Code 4992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha