مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ: توركیا بۆ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ڕووسیا ده‌كاته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند: توركیا بڕیاری داوه‌ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی "ئێس 400"ی رووسی بكڕێت چوونكه‌ باشترین پێشنیازی بۆ ڕێككه‌وتن خسته‌ڕوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2ی کانوونی یه‌که‌می 2018 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ ڕۆژنامه‌وانانی گوت: "كڕینی "ئێس 400" یه‌كلایی بوووه‌ته‌وه‌ و گرێبه‌ستمان كردوووه‌ و بێگومان ئه‌و سیستمه‌ له‌ ڕووسیا ده‌كڕین."

ناوبراو گوتیشی: "له ‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا هه‌وڵمان دا سیسته‌می پاتریۆت له‌ هاوڕێیه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان بكڕین به‌ڵام ده‌رگایان به‌ ڕوودا نه‌كردینه‌وه‌، پێش ساڵ و نیوێک دوا نامه‌مان له‌وباره‌وه‌ بۆ ناردن به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه‌."

چاووشئۆغڵۆ ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌ داهاتوودا كار له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ بكه‌ین به‌ڵام زۆر پێویستمان به‌ كڕینی سیسته‌می ئێس 400 هه‌یه‌، ڕووسیاش باشترین خستنه‌ڕووی هه‌بوووه‌ بۆمان، له‌ داهاتووشدا ته‌ماشا ده‌كه‌ین بزانین كێ خستنه‌ڕووی باشتری بۆ ئێمه‌ ده‌بێت، چوونكه‌ توركیا پێویستی به‌ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی زیاتر هه‌یه‌."

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ توركیا و ڕووسیا ساڵی 2017 ڕێككه‌وتنی كڕینی سیسته‌می ئێس 400یان واژۆ كردوووه ‌و بوووه‌ هۆی نیگه‌رانكردنی ئه‌مه‌ریكا.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49918

Your Comment

You are replying to: .
captcha