به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 1ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و و ڤیلادیمیر پووتین له ھۆڵی پێشانگای کۆستا سالگوێرۆ ئه‌و شوێنه‌ی که لووتکه‌یG-20 ی تیادا به‌ڕێوه ده‌چێت، کۆ بوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پووتین خۆشحاڵیی خۆی به کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ی لووتکه‌که‌دا ده‌ربڕی و گوتی: تورکیا وه‌ک ھاوبه‌شێکی ڕووسیا سه‌لماندوویه‌تی که چه‌نده متمانه‌پێکراوه له پرسه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی و ھه‌ماھه‌نگیی ھه‌ر دوو وڵات له زۆر بواری جیاوازدا به‌رده‌وامه.
پووتین گوتیشی: "له سه‌ره‌تادا ئه‌م پڕۆژه‌یه (به‌شی ده‌ریاییی تهژومی تورک) سوودی زۆر بۆ ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی وزه ده‌بێت. ئه‌مه نه‌ک ته‌نھا بۆ ئێمه به‌ڵکوو بۆ گشت ئه‌ورووپا جێگه‌ی باسه. له‌لایێکی دیکه‌ش ھه‌ماھه‌نگیمان له زۆر بواری جیاوازدا به‌رده‌وامه. زیادبوونێکی سه‌قامگیرانه له په‌یوه‌ندیی بازرگانیمان له‌ئارادایه. ئه‌مه‌شمان ھه‌م له ساڵی ڕابردوو ھه‌میش ئه‌مساڵ بینی. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه وه‌ک ئاماژه‌ی ھهماھهنگییێکی ئه‌رێنی نێوانمان ده‌بینم. ماوه‌یێک پێش ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ھه‌بوو که له ئه‌سته‌نبۆڵ (له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا) کۆ ببینه‌وه. پێکه‌وه پرسی ته‌واوبوونی بونیاتنانی به‌شی ده‌ریایی ته‌وژمی تورکیامان پیرۆز کرد".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment