لە مووسڵ بەهۆی لافاو باری نائاسایی راگەیێنرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی رێژەی زۆری بارانبارین لافاو لە شاری مووسڵ دروست بوو و باری نائاسایی راگەیێنرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی خوزەیر، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا باری نائاسایی لە مووسڵ راگەیاند بەهۆی دروست بوونی لافاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شارەکە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا جەختیشی کردەوە لەوەی ئەنجوومەنەکە بڕیاری دا ئەمڕۆ دەوام لە زانکۆ و قوتابخانەکان نەکرێت، بەهۆی ئەوەی ئاو بەتەواوەتی دەوری گەڕەکەکانی باشووری مووسڵی داوە و خەڵکەکەی رێگەی دەرچوونیان نییە، دەبێت تیمەکانی فریاکەوتن بچنە ئەو گەڕەکانە و بەهانای خەڵکەکەوە بچن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49894

Your Comment

You are replying to: .
captcha