گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌قه‌ دۆزرایه‌وه‌

به‌شی سووریا- له‌ هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنیندا، گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ نزیک شاری ڕه‌قه‌ له‌ باکووری سوریا دۆزرایه‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ که‌سی تیادا زینده‌به‌چاڵ کرابوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا که‌ بۆ پشکنین به ‌دوای پاشماوه‌کانی جه‌نگ ئه‌نجام دراوه‌ له‌لایه‌ن گرووپێکی خۆجێیی سووریاوه‌، دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند جه‌سته‌یێکی مردوو، ڕێکخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ جیهانییه‌کانیان لێ ئاگادار کردوووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا جه‌سته‌ی زیاتر له‌ ٥٠٠ که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه که‌ چاوڕێ ده‌کرێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌دا زینده‌ به‌چاڵ کرابن به‌رز ببێته‌وه‌ بۆ سێ هێنده‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ سه‌رژمێرییه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌دا بێسه‌روشوێن بوون.

ئه‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا له‌ جیهاندا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49820

Your Comment

You are replying to: .
captcha