قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوووانی شه‌ڕی داعش ده‌كرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی عێراق پلانێک بۆ هاوكاری كردنی زیانلێكه‌وتوووانی شه‌ڕی داعش ئاشكرا ده‌كات و سه‌رۆكی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوووه‌كانیش ده‌ڵێت: هه‌ر هاووڵاتییێک خانوووه‌كه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ وێران بووبێت بڕی 20 هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا هیتی سه‌رۆكی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوووه‌كان ڕای‌گه‌یاندوووه‌: به‌ هاوكاریی بانكی نێوده‌وڵه‌تی پلانێكمان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ وێرانكراوه‌كانی ده‌ستی داعش به‌تایبه‌تیش به‌شی ڕۆژئاوای مووسڵ داڕشتوووه و به‌ گوێره‌ی پلانه‌كه‌ش هه‌ر هاووڵاتییێک ئه‌گه‌ر نیوه‌ی خانووه‌كه‌ی ڕووخابێت بڕی 10 هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر ته‌واوی خانووه‌كه‌شی ڕووخابێت بڕی 20 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت به ‌مه‌به‌ستی دروست كردنه‌وه‌ی خانوووه‌ وێرانكراوه‌كه‌ی.

ناوبراو وتیشی: ئامانج له‌و پلانه‌ خێراكردنی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان‌ بۆ زێدی خۆیان و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییه‌.

سه‌رۆكی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ پلانه‌كه‌ له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پاڵپشتی لێده‌كرێت و بڕی دوو ملیار دۆلاریشی بۆ ته‌رخان كراوه‌.

مسته‌فا هیتی ئاشكراشی كرد: به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی مه‌یدانیی تایبه‌ت به‌ روپێوكردنی زیانه‌ دارایییه‌كانی شه‌ڕی داعش، نزیكه‌ی 150 هه‌زار خانوو زیانیان به‌ركه‌وتوووه‌ كه‌ به‌شێكیان به‌ ته‌واوی وێران بوون.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49806

Your Comment

You are replying to: .
captcha