شەڕ و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی بەسرە ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەناڵی تەلەفیزیۆنیی دیجلە عێراق لە زاری سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە لە پارێزگای بەسرە ڕایدەگەیێنێت شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەرامبەر بینای کۆمپانیای نەوتی بەسرە ڕوویداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو سەرچاوەیە کە کەناڵی دیجلە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە زیادی کرد: خۆپیشاندەران ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە نەگەیشتن بە داخوازییەکانیان کە دروست کردنی هەلی کار بوو، پاش 25 ڕۆژ مانگرتن لە ژێر پردی «تەربیەت» ڕێگای بەسرە بۆ بەغدایان بە تەواوی داخست.

بەوتەی سەرچاوەکە ژمارەیێک لە خۆپیشاندەرەکان مادەی ئاگرین وەکوو تەگەری ئۆتۆمبێلیان لە نزیک پردی تەربیەت ئاگر داوە و بە توندی ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە.

کۆدی هعەواڵنێر: 60113

News Code 49794

Your Comment

You are replying to: .
captcha