ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ جاری سێیەم لە پوستەکەیدا مایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عیرفان عەبدولعەزیز بۆجاریی سێیەم کرایەوە بە ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی کامیلی حاجی عەلی تاکەکاندیدی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بێنێت، عیرفان عەبدولعەزیز لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسییەدا ڕایگەیاند کە لەسەر داوای ئەندامانی کۆنگرە ڕازیی بووە ببێتەوە بە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا، عیرفان عەبدولعەزیز، وتی: کاک کامیلی حاجی عەلی ئەنجامەکانی بەدڵبووە و ئەویشمان ڕازی کردووە ببێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی شورا.

News Code 4979

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha