گەرەنتیمان لە سەدر وەرگرتووە بۆ دەنگدان بە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆمار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە ئەنجامی سەردانی شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ لای موقتدا سەدر کە دەستپێشخەریەکی مەسعوود بارزانی گەیاندە سەدر.

کوردپرێس: ڤیان دەخەیل کە هاوکات بەرپرسی کەمپینی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە، لە سەرەتای قسەکانیدا بۆ بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا، وتی: "ئەو دەستپێشخەرییە هی ئەمڕۆ نیـیە، بەڵکوو هی ماوەیەک پێش ئێستایە کە سەرۆک بارزانی بیری لێدەکاتەوە بۆ ئەوەی عێراق لەو تەنگەژەیە دەربچێت، چونکە ئێمە هەرگیز نەبووینە لایەنگری لایەک لە لایەکانی ماڵی شیعە، بۆیە دەستپێشخەری کرد تا ئەو ئاڵۆزییانە کەم بێتەوە.

ڤیان دەخیل هەروەها دەڵێت لە سەردانەکەی سەردار قائانیدا بۆ هەرێمی کوردستان باسی پۆستی سەرۆک کۆمار و کشانەوەی کاندیدەکەی پارتی لەگەڵ مەسعوود بارزانی نەکراوە

ڤیان دەخیل جەختی کردەوە کە وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بە دەستی بەتاڵ نەگەڕاونەتەوە لە بەغداد وتیشی: "ڕێککەوتن کە چوارچێوەی دەستووری هەیە، لەو چوارچێوەیەدا کە هەندێک لەو لایەنانەی کە حەز دەکەن بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا بکەن بێنە ناو گفتوگۆکان، بۆیە ئەوەی لەو کۆبوونەوانەی دوێنێ ئەنجامدرا زۆر گرنگ بوو چونکە بۆ ئەوەی دەرگای گفتوگۆ کراوە بێت تا دڵنیایی بدەین بە هاوبەشەکانی خۆمان ئێمە نەچووین تا ئەوان بشکێنین یان ئەوان دوور بخەینەوە لە پرۆسەی سیاسی، نەخێر هەتا ئێستا ئەو دەرگایە کراوەیە و ئەو دەستپێشخەرییانە هەیە".

ڤیان دەخیل وتیشی: گەرەنتیمان لە سەدر وەرگرتووە بۆ دەنگدان بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، وە هەمووشمان دەزانین کاریگەری موقتەدا سەدر چیە لەسەر کوتلەی سەدری.

News Code 4944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha