سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکان لە بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی سەنرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر دواکەوتنی مووچە، وەزیری دارایی سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی لە بەڕێوەبەری بانکی هەرێم  لە سلێمانی سەندەوە.

کوردپرێس: بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی خەرج کردن لە عەبدولرەحمان ساڵح رەشید، بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و راسپاردنی گەزیزە محێدین بە راپەڕاندنی ئیش و کارەکان.

هەر لە نووسراوەکەدا وەزیری دارایی بڕیاری داوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕ لە دیوانی وەزارەت و بانکە بازرگانییەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنین لە هۆکار و خەرج نەکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەکاتی خۆیدا و کەمی سیولەی نەختینەیی پێویست لە بانکەکاندا.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە سەرەتای ئەم مانگە بریار درا بە دابەش کردنى مووچەى مانگی ١٢ی ساڵى رابردووی خانەنشینى، بەڵام ئەمڕۆ مووچەى خانەنشینى لە سلێمانى دابەشکراوەو تائێستاش تەواوی خانەنشینان لە سنورى ئەو پارێزگایە مووچەی مانگی ١٢یان وەرنەگرتووە.

News Code 4878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha