بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەورووپا کرا.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی رێگری کردن لە کۆچ کردنی نایاسایی و بازرگانی کردن بە مرۆڤ کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم رووەوە رێکاری توند و پێویستی گرتووەتە بەر.
وەزیری دەرەوەی لیتوانیا سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلارووس و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی لیتوانیا هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن، بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە.
Your Comment