هه‌رێمى کوردستان هه‌رگیز نابێته‌ به‌شێک لە دروست کردنى کێشه‌ بۆ وڵاتانى ئه‌ورووپا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا کۆبونه‌وه‌ و هاوڕابون که‌ ده‌بێت ڕێگرى له‌ بازرگانیکردن به‌ مرۆڤ و به‌کارهێنانى بۆ مه‌رامى سیاسى بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازىی له‌ گاربریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا و شاندێکى یاوه‌رى کرد، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لیتوانیا، پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى کوردستان و پرسى کۆچ و کۆچبه‌ران له‌ که‌مپه‌کانى ئه‌ورووپا، تاوتوێ کران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا سوپاسى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى کرد بۆ هه‌نگاوه‌کان و هاریکارى له‌ چاره‌سه‌رکردنى پرسى کۆچبه‌راندا و هیواى خواست ئه‌و هاوکارییه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هاته‌ ئاراوه‌ وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ هاریکاریى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى لیتوانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان فراون بکرێت، به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌کانى مه‌شقى پیشه‌یى، په‌روه‌رده‌، بورسى خوێندن و چه‌ندین بوارى دیکه‌دا.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى لیتوانیاى کرد که‌ به‌شێکه‌ له‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و یارمه‌تیى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى داوه، له‌باره‌ى پرسى کۆچیشه‌وه‌ دوپاتى کرده‌وه‌ که‌ "هه‌رێمى کوردستان هه‌رگیز نابێته‌ به‌شێک بۆ دروستکردنى کێشه‌ بۆ وڵاتانى ئه‌ورووپا".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ردوولا هاوڕا بوون که‌ "ده‌بێت ڕێگرى له‌ بازرگانی کردن به‌ مرۆڤ و به‌کارهێنانى بۆ مه‌رامى سیاسى بکرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاریکاریى هاوبه‌شى وڵاتان به‌تایبه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا، پێویسته‌".

News Code 4752

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha