محه‌مه‌د باقر قالیباف پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی  پەرلەمانی عێراق دەکات

بەشی ئێران- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران بروسکه‌یێکی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی کرد بۆ پیرۆزبایی کردن له ‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران محه‌مه‌د باقر قالیباف له ‌بروسکه‌یه‌کی پیرۆزباییدا که‌ ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی کردوه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق.

لە پەیامەکەیدا قالیباف باسی له‌وه ‌کردووه‌: "هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان وه‌ک به‌شێکی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌کانی نێوان تاران و به‌غدایه‌ و ده‌بێته‌ هۆی زیاتر پته‌و کردن و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ ئاستی جیاجیادا".

هەروەها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران بانگهێشتی هاوتا عێراقییه‌که‌ی کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بکات و هیوای خواست به‌زووترین کات سه‌ردانه‌که‌ ئه‌نجام بدرێت و داوایکرد، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی حه‌لبووسی ببێته‌ مایه‌ی خێر و سه‌رفرازی بۆ خه‌ڵک و حکوومه‌تی عێراق.

News Code 4682

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha