بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەفەق نیووز بڵاوی کردەوە سەعد سەعدی ئەندامی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگیی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگیی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری بەرەو نەجەف بەرێکەوتووە کە لە میانیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەکە ئاشکرایشی کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لەوانە پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو گفتوگۆ دەکرێت.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت.
بڕیاربوو حەوتی ئەم مانگە، کۆبوونەوەی دووەمی سەرکردەی لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی لەگەڵ موقتەدا سەدر لە نەجەف سازکرایە، بەڵام دواخرا.
Your Comment