عامری جەخت لە کشانەوەی هێزە شەڕکەرە بیانییەکان دەکات تا سەری ساڵی 2022

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت: پێویستە سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق تا بەرواری 31-12ی 2021 بکشێنەوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی تایبەتی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەریکردووە ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق لە بەرواری 31-12 بکشێنەوە و بەهیچ جۆرێک قبووڵی ناکەین هیچ هێزێکی شەڕکەر لەژێر هەرناو و پاساوێکدا بێت بمێنێتەوە.

هەروەها عامری راشیگەیاندووە، پێویستە سەرجەم بنکە سەربازییەکانی عێراق کە بیانییەکان کاریان تیادا کردووە رادەستی سوپا و هێزی ئەمنی عێراق بکرێن بەتایبەت هەردوو بنکەی هەریر و عەین ئەسەد.

لەبەشێکی تردا هادی عامری دەڵێت: هەر پێویستییەک بۆ ئامادەبوونی راوێژکار یاخود راهێنەر و هونەریی پێویست بێت، دەبێت بەقەدەر ئەو پێویستیە بێت کە لەلایەن فەرماندە باڵاکانی سەربازییەوە دەستنیشان دەکرێت و روون بکرێتەوە هۆکاری پێویستی و ئامادەبوونیان چیە، ئەمەش بەپێی ئەو رێککەوتنەیە کە لە نێوان عێراق و ئەمریکادا کراوە.

ناوبراو دەشڵێت هەروەها پێویستیشە هاتنە ناوەوە و چوونە دەرەوەی راوێژکار و راهێنەر و هونەرییەکان بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق بێت تا رێز لە سەروەریی وڵات بگیرێت و هەموو سەروەرەییێکی ئاسمانیش بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە.

بهروز علیمحمدی

News Code 4527

Your Comment

You are replying to: .
captcha