لە نەینەوادوو مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا کران

بەشی تورکیا-  لە نەینەوا دوو مووشه‌ک ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکانی سوپای تورکیا کراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی، ئێواره‌ی ڕ‌ۆژی دووشەممە له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نادیاره‌وه‌، دوو مووشه‌ک ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکانی سوپای تورکیا کراون، که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌کانیش هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، پاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌، سه‌ره‌نجان توانیویانه‌ دوو پێگه‌ی مووشه‌کهاوێژ له‌ گوندی عه‌وێزی باکووری شاری مووسڵ بدۆزنه‌وه‌، هیچ که‌سێکیش له‌سه‌ر ئه‌و مووشه‌کانه‌ ده‌ستگیرنه‌کراوه‌.

بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکان ده‌که‌وێته‌ قه‌زای به‌عشیقه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌مساڵدا چه‌ندجارێک هێرشی مووشه‌کی بۆسه‌ر ئه‌و بنکه‌یه‌ ئه‌نجام دراوه‌، تاوه‌کوو ئێستاش به‌فه‌رمی هیچ گرووپێکی چه‌کدار، به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.

News Code 4516

Your Comment

You are replying to: .
captcha