بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له میانه‌ی دیدارێکدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند: "سیاسه‌تی پره‌نسیپی ئێمه پشتگیری سه‌قامگیری و ئاسایشه له عێراقدا ئێران هه‌میشه پشتیوانیی له‌پ ێکهێنانی په‌رله‌مانێکی به‌هێز و حکوومه‌تێکی به‌توانای له عێراقدا کردووه".
ڕەئیسی وتیشی: "په‌یوه‌ندیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تی قووڵ و به‌رفراوانی ئایینی و ئایدیۆلۆژی و کلتوری و مێژویی هاوبه‌شه که له ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆری دوو قۆڵی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا تایبه‌ت و دیارن، هه‌روه‌ها پته‌و کردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌که‌دایه، هه‌ر نائارامییه‌کیش له عێراقدا هه‌بێت، به‌مانای نائارامی وڵاته‌که‌مان دێت".
سه‌رۆکی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "خۆپیشاندان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌ر سیستمێکی دیموکراسیدا ده‌کرێت ڕووبدات و گرنگه خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت و له‌چوارچێوه‌ی ڕێکاره یاساییه‌کاندا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
سه‌باره‌ت به‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، ئیبراهیم ره‌ئیسی ئه‌وه‌ی روونکرده‌وه: "کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له عێراق له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی گه‌لانی عێراق بووه".
Your Comment