بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەرەفات کەرەم ستوونی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: بە هەموو شێوەیەک ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە کە چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویان کردووەتەوە، گوایە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بوونی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوومی بە سەرۆکی پەرلەمان بۆ خولێکی دیکە رەت کردووەتەوە؛ ئەو هەواڵە نادروستە لە چەند کەناڵێکەوە بڵاو کراوەتەوە کە ناسراون بە بڵاو کردنەوەی قسەی ناڕاست بەبێ وردبوونەوە و لێکۆڵینەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە رکابەریی نێوان هەردوو گەورەترین هاوپەیمانیی سوننەکان لە عێراق، واتە هاوپەیمانیی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی و هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بووەتە مژار.
Your Comment