نەوەی نوێ: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان لەگەڵ فرە بازنەییداین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسۆنی نەوەی نەوێ ڕایگەیاند بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان لەگەڵ فرە بازنەییداین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسۆنی نەوەی نەوێ لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: دوو بۆچونی جیاواز هەیە یەکێکیان لەگەڵ ئەوەدایە کە بەهەمان میکانیزم بێت تەنها ئەو ئەندامانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە لە ئەنجومەنی باڵای کۆمسیاران دووبارە سوێندبخۆنەوە و ماوەی کۆمسیۆن درێژبکرێتەوە، بۆچوونێکی تریش ئەوەیە کە بەتەواوەتی پێکهاتەی کۆمسیۆن بگۆڕدرێت، لەبەرئەوەی بەپێی یاساکە لە 23-12-2019ـەوە ئەو کۆمسیۆنە وادەی بەسەرچووە و شەرعیەتی یاسایی نەماوە، پێویستە بەپێی یاسا ئەنجومەنێکی نوێ لەکۆمسیاران سوێندی یاسایی بخۆن.

سەرۆکی فراکسۆنی نەوەی نەوێ لە پەرلەمانی کوردستان بۆچوونی خۆیانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: وەک نەوەی نوێ لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دووبارە دروستکردنەوەی یاسایەکی نوێن، هەروەها لەگەڵ فرە بازنەییدان لەگەڵ پێکهێنانەوەی پێکهاتەیەکی نوێی کۆمسیۆن کە گرەنتی پاکی هەڵبژاردنەکان لە ئەستۆ بگرێت و هاوشێوەی عێراق نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات، گرنگتریش ئەوەیە لە وادەی خۆیدا بکرێت و هیچ کەسێک نەبێتە لەمپەر تا وادەی پەرلەمان درێژبکرێتەوە.

News Code 4451

Your Comment

You are replying to: .
captcha