قه‌باره‌ی زیانه‌کانی لافاوه‌که‌ی هه‌ولێر ئاشکرا کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند کۆی گشتیی زیانه‌کانی لافاوەکەی هەولێر به‌ 21 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌که‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو، 10 که‌س مردن و 402 خانوو زه‌ره‌رمه‌ندبوون، 153 شوێنی بازرگانیش زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه‌، تا ئێستاش 2 که‌سی دیکه‌ بێسه‌روشوێنن، گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و دوو که‌سه‌ به‌رده‌وامه‌ و که‌سوکاریشیان له‌گه‌ڵ تیمه‌کان هه‌ماهه‌نگن بۆئه‌وه‌ی بدۆزرێنه‌وه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "داوامان له‌کونسوڵخانه‌ و ئاژانسه‌کان کردووه‌، هاوکارمان بن له ‌قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووان، چوونکه‌ زیانه‌کان زۆرن، هه‌رکه‌س و لایه‌نێکیش که‌ هاوکاری هێنابێت، له‌ڕێگه‌ی تیمی تایبه‌ته‌وه‌ لێی وه‌رده‌گیرێت و به‌سه‌ر خێزانه‌ زیانلێکه‌وتوه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت".

سه‌باره‌ت به‌ ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری ساڵی زاینی، ئومێد خۆشناو وتی: "بۆ رێزگرتن له‌گیانی قوربانیانی لافاوه‌که‌ی هه‌ولێر و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مساڵ بۆ سه‌ری ساڵ وه‌ک پارێزگای هه‌ولێر، هیچ بۆنه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌نجام ناده‌ن".

News Code 4441

Your Comment

You are replying to: .
captcha