داعش لە دەڤەری خانەقین 4 هاووڵاتی عێراقیی ڕفاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوار هاوڵاتیی عێراقی له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ له‌سنوری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له‌ پارێزگای دیاله‌ ڕفێندران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی بڵاویکرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ناو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیاله‌، پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشکنینیان بۆ ئازاد کردنی چوار هاوڵاتی ده‌ستپێکردووه‌ که‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ له‌سنووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین رفێندراون له‌کاتێکدا له‌ناوچه‌کانی نێوان نارین و ته‌ل عوێسات سه‌رقاڵی راوکردنی ماسی بوون.

پێشتر ئه‌حمه‌د زرگوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ رایگه‌یاندبوو، خێزانێک له‌ به‌غداوه‌ هاتبوون به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی کردنی خزمه‌کانیان له‌ گوندێکی نزیک ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌عدییه‌، یه‌کێکیان پله‌ی ئه‌فسه‌ره‌، دوو که‌س له‌ خاوه‌ن ماڵه‌که‌ و دوانیش له‌ خزمه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی راوکردنی ماسی چونه‌ته‌ ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردبوو، له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌، ئه‌و چوار که‌سه‌ رفێندراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

News Code 4401

Your Comment

You are replying to: .
captcha