سه‌رکرده‌یێکی داعش له‌ نزیک هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزه‌ ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئۆپه‌راسیۆنێکیان ئه‌نجامدا و توانیان سه‌رکرده‌یه‌کی داعش له‌ نزیک هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستگیر بکه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ توویتێکدا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی کرده‌وه‌: "لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە سەرکردەیەکی داعش دەستگیرکراوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگەگرتن بووه‌ لە تێکدانی ئارامی و گواستنەوەی تیرۆرستان له‌ناوچه‌یه‌که‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه‌.

سەرچاوە: خەندان

News Code 4395

Your Comment

You are replying to: .
captcha