کامێرای گەرمبینی لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە جێگیر دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، کامێرای گەرمبینی لەلایەن سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ‌بۆ سه‌رجه‌م محیوه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه دابین کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "دوای دابین کردنی کامێرای گەرمبین له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ‌بۆ سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ و دابه‌ش کردنی به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌که‌ سه‌ربازییه‌کان، ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ به‌شداری نوێنه‌ری لیواکان به‌رێوه‌چوو".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن راهێنه‌ری شاره‌زا چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی کامێرای گەرمبینی به‌گوێره‌ی وەرزه‌کان و مه‌ودای ئاشکرا کردنی که‌سانی گومانلێکراو ڕوون کرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێکهاته‌ی کامێراکە‌ و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆمارکراو خرایه‌ڕوو".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو و نوێنه‌ری لیواکان له‌ کۆبوونه‌وه‌کەدا، سه‌رجه‌م تێبینی و زانیارییه‌کانیان له‌باره‌ی کامێرای گەرمبینی تۆمارکرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی به‌کارهێنانیدا سوودی زیاتری لێوه‌ربگرن".

News Code 4386

Your Comment

You are replying to: .
captcha