بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئێستای ئەمریکا لە کوێت دەکرێتە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شوێنی ماتیو تولەر دەگرێتەوە، کە لە حوزەیرانی ساڵی 2019ـەوە لەو پۆستەدابووە.
ئەلینا رۆمانۆڤسکی، تەمەنی 66 ساڵە و ئێستا باڵیۆزی ئەمریکایە لە کوێت. بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاری کردووە و سەرنجی لەسەر رۆژهەڵاتی نزیک و باشووری ئاسیا بووە.
رۆمانۆڤسکی هەروەها بۆ ماوەی 10 ساڵ وەکوو توێژەر لە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) کاری کردووە. لە 19ی کانوونی دووەمی 2020 بووەتە باڵیۆزی ئەمریکا لە کوێت.
ئەلینا رۆمانۆڤسکی کێیە؟
لە 26ی ئەیلوولی 1955 لە ئیلینۆی لەدایک دبووە.
ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە.
زمانەکانی فەرەنسی، عەرەبی و عیبری دەزانێت.
40 ساڵە فەرمانبەری حکوومەتی فیدڕاڵی ئەمریکایە.
لە 2003وە لە وەزارەتی دەرەوە کار دەکات.
یەکەم بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەستپێشخەری هاوبەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە.
سەرنجی لەسەر رۆژهەڵاتی نزیک و باشووری ئاسیا بووە.
10 ساڵ وەکوو توێژەر لە CIA کاری کردووە.
بەربژێرە بۆ باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق.
ئێستا باڵیۆزی ئەمریکایە لە کوێت.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
Your Comment