بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی کە ھەریەک لە وهزیری ناوخۆ و وهزیری پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی، سەرۆک ئەرکانی سوپا، جێگیری فەرماندەیی ئۆپەراسپیۆنە ھاوبەشەکان، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری ھەوڵگریی و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنیی لەخۆدەگرێت، گەیشتە قەزای مەخموور.
له سهردانهكهیدا بۆ مهخمورد، كازمی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن.
هاوكات هەریەکه لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و جومعە عێناد، وەزیری بەرگری عێراق یاوەری دهكهن.
Your Comment