بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی ھاوپەیمانێتی تەقەدوم سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری پێشمەرگە بە بارزانی گەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوو لە پەلاماری تیرۆرستی داعش گیانیان لەدەست دا.
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە جێبەجێ کردنی پرەنسیپی شەراکەت و تەوازون و چاکسازی لە حوکمرانی لە قۆناغی داھاتوو کردەوە بە مەبەستی رزگاربوونی عێراق لە قەیران و تەحەدیاتەکان.
Your Comment