وەزیری بەرگریی ئەمریکا نامەیەکی ئاراستەی مەسروور بارزانی کرد

بەشی جیهان- وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە نامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی لە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێشگەیشت و لە نامەکەدا، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جەخت لە گرنگیی بەردەوام بوونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دەکاتەوە.

لە بەشێکی نامەکەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاتووە سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش دەکەین و بە ڕێز و پێزانینەوە یادی قوربانیدانەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بەداعش دەکەینەوە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئاماژە بەوە دەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە بواری ڕاوێژکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریدا.

لە کۆتایی نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، وەزیری بەرگری ئەمریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە لە سەر بنەمای بەها و ڕێزگرتنی هاوبەش. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە، پێشوازی لە کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردوولامان دەکەین. سوپاس بۆ پابەندبوونتان بەو هاوبەشییە گرنگەی لە نێوانماندا هەیە.

News Code 4357

Your Comment

You are replying to: .
captcha