بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە لە سەلاحەددین، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دواپێشهاتەکان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو و هاوکێشە سیاسییە تازەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.
Your Comment