داواى بانگهێشت كردنى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ‌و وه‌زیرى ناوخۆ ده‌كرێت بۆ په‌رله‌مان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆى 20 په‌رله‌مانتارى ئاشكراكردوه‌ بۆ داواكردنى بانگهێشتى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زیرى ناوخۆ سەبارەت بەتوندوتیژیەكان، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئەوەی‌ مافی‌ خەڵک بێت، نە کۆن ئەبێت‌و نە کەسیش ئەتوانێت دەستی‌ لێهەڵگرێت".

کوردپرێس:

عومەر گوڵپی‌ ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان ئاشكرای كردووه‌، 20 په‌رله‌مانتار لەسەر توندوتیژییەکان‌ و دەستگیرکردن‌ و ئازاردان‌ و بێڕێزییەکان بەرامبەر گەنجان ‌و قوتابیان ‌و شکاندنی‌ حەرەمی‌ زانکۆو پەیمانگاکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە و بڵاوەپێکردنی‌ خۆپیشاندانەکان بەزەبری‌ هێز لەڕۆژانی‌ ڕابردوو، داوایان کردووە پەرلەمان هەریەکە لە(جێگری‌ سەرۆکی‌ حکوومەت)و (وەزیری‌ ناوخۆ) بانگهێشتی‌ کۆبونەوەیەکی‌ پەرلەمان بکات.

ناوبراو ده‌شڵێت:"با ئەو بەڕێزانە بێن لەهۆڵی‌ پەرلەمانەوە لەڕێگەی‌ نوێنەرەکانی‌ خەڵکەوە وەڵامی‌ هاوڵاتیان بدەنەوە سەبارەت بەتوندوتیژیەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت:"خۆپیشاندان‌و گردبونەوەی‌ ناڕەزایی‌ مەدەنیانەو ئاشتیانەی قوتابیان مافێکە بەیاساو دەستور دەستەبەرکراوە، بۆیە حکومەت‌و دامەزراوەو هێزەکانی‌ ئەبێت مافی‌ گردبونەوەو ناڕەزایی‌ چین‌و توێژەکان بپارێزن‌و پارێزەری‌ سەلامەتی‌ ئەوکەسانەبن کە بۆ داوای‌ مافەکانیان گردبونەوە ئەنجامدەدەن‌و ناڕەزایی‌ دەردەبڕن، نەوەک بەپێچەوانەوە".

جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "ئەوەی‌ مافی‌ خەڵک بێت، نە کۆن ئەبێت‌و نە کەسیش ئەتوانێت دەستی‌ لێهەڵگرێت، نە بێزارو ماندوش ئەبین لەداواکردن‌و بەدواداچونی‌، بۆیە بەردەوامدەبین".

News Code 4261

Your Comment

You are replying to: .
captcha