بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی و ڕۆشنبیران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاگهیهندراوێک بڵاو دهکهنهوه و دهڵێن: "هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ له خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و ڕفاندن و ڕاوەدونان کەوتوونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران. بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون و تا ئێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە.
له ڕاگهیهندراوهکهدا هاتووه، "لەئەگەری ئازاد نەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و چالاکوانان و کۆتایی نەهێنان بەسەربازگە کردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت."
Your Comment