بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمین بابە شێخ وتەبێژی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەڵوێستی یەكێتیی لەسەر خۆپیشاندانەکان ئاشکرا کرد و رایگەیاند "یەكێتیی پشتیوانی داواكاریی رەوای خوێندكاران دەكات و داواش لە حكوومەتی هەرێم دەكات داواكاریییەكانیان لەبەرچاو بگرێت و دەرماڵەی خوێندكاران خەرج بكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات".
وتەبێژی یەكێتی هەروەها داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكات کە دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چوونكە داواكارییەكانیان رەوایە.
هەروەها ئەمین بابە شێخ داواش لە خۆپیشاندەران دەكات بەشێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن و دوور بكەونەوە لە هەموو كارێكی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە و رێگەش بە هیچ لایەنێكی نابەرپرس نەدەن خۆپیشاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت.
Your Comment