کوردپرێس:
مەلا بەختیارئهندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى لهكۆبونهوهى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند ڕایگه‌یاند، هەڵبژاردن لە وڵاتی ئێمەدا داپۆشینی هەڵەكانە، نەك وەرچەرخان. هەڵبژاردن بۆ ئەوە نییە هێزی كۆنەپەرست لەنێوبچێت و هێزێكی پێشكەوتنخواز و دیموكرات بێتە سەركار، یان ژن لە ئەقڵیەتی پیاوسالاری رزگار بكەیت و لەگەڵ پیاو یەكسانی بكەیت! بۆ ئەوە نییە دادپەروەری لەعێراق و كوردستان بێتەدی. بەڵكو هەڵبژاردن لە وڵاتی ئێمە، لەسایەی هێزی چەكدار، تەنها بۆ ئەوەیە لایەنگیری بۆ دەسەڵات تازە بكەینەوە! چونكە تا ئێستا لە وڵاتانی ئێمەماندا هیچكام لەشۆڕشەكانی رۆشنگەری، چاكسازی و مۆدێرنەتە نەكراوە، ئیدی چۆن وەرچەرخان روودەدات كە ئەم شۆڕشانە نەكرابن؟ چۆن راچەڵكینێكی كۆمەڵایەتی، فەلسەفی، سیاسی، سایكۆلۆجی‌و ئایدۆلۆجی دروستدەبێت كە لەمێژووی ئێمەدا وەرچەرخانی كۆمەڵایەتیو هزری بوونی نییە.
مه‌لابه‌ختیار ده‌ڵێت "31 ساڵە لە راپەڕینەوە هاتوینەتەوە، كەچی یەكتر ژەهرخوارد دەكەین! لەبری ئەوەی بیروباوەڕی جیاواز، ئازادی جیاواز، مەدەنییەتی جیاواز و گۆڕانكاری زۆر گەورە بەدیبهێنین، كەچی تا ئێستا ئەوەتا یەكێتی و پارتی نێوانمان خراپە، لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوینەتە رێككەوتنی كۆنكرێتی؛ لەكۆیە بەملاوە حكومەتێك و لەولاشەوە حكومەتێكی دیکەیە؛ لەهەر دەڤەرەی بەجۆرێك بیر دەكرێتەوە، لەناو یەكێتیشدا ئەمە حاڵمان و ناو حیزبەكانی دیکەش ئەوە حاڵیانە كە هەیە! بەمجۆرە ئەقڵییەتانە ئەم وڵاتە ناچێت بەڕێوە و بەم ئەقڵیەتەی ناو یەكێتیش، یەكێتی ناچێت بەڕێوە."
مه‌لابه‌ختیار به‌ر له چه‌ند رۆژێك له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ڕایگه‌یاند سێ مانگ به‌ر له ڕوداوه‌كانى 8 ته‌موز ژههرخواردكراوهو له لێوارى مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
Your Comment