هێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دوو دامەزراوەیە یاسایی و شەرعین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "داواكاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەستوریی نین و ئەو دوو دامەزراوەیە یاسایی و شەرعین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدردا ڕاگەیاند: "داوای هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە داواكارییەكی نادەستورییە، چونكە پێشمەرگە و حەشدی شەعبیش دوو دامەزراوەی شەرعی و یاسایی و دەستورین".

باسی لەوەشكردووە، "هێزەكانی پێشمەرگە لە دەستوردا بە هێزی پاسەوانی سنوور ناوبراوون و چوار یاسای بۆ دانراوە، هەروەها دەستور دانی پێدا ناوە بەپێی مادەی 117".

قسەکانی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتێكدایە، پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر هێزێكی سەربازی سەر بە رەوتەكەی هەڵوەشاندەوە، هاوکات پێشمەرگە و ژمارەیەک هێزی دیکەی بە میلشیا ناوبرد و داوای هەڵوەشاندنەوەیانی کرد.

News Code 4164

Your Comment

You are replying to: .
captcha